به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداری سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سووریا بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی درکاندووه که وه‌فدێکی باڵای یه‌په‌گه بۆ دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د دوێنێ شه‌و ڕۆیشتوونه‌ته دیمه‌شق.
له نووسراوێکی ماڵپه‌ڕی ZerNews دا سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه هاتووه که مسکۆ نێوبژیڤانی کۆبوونه‌وه و دانوستانی نوێنه‌رانی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق ده‌کات.
هه‌روه‌ها ئاشکراش بووه که ڕێدور خه‌لیل وته‌بێژی باڵی سه‌ربازی پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتیکی کوردی سووریا وه‌ک سه‌رپه‌ره‌شتی ئه‌م وه‌فده ئێستا له پایته‌ختی سووریایه.
بڕیاره وه‌فدی کورد له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ندێ بابه‌تی هاوپه‌یوه‌ند به ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا، دانوستانی ژێنێڤ و به‌شداریی کورد، شه‌ڕی حه‌سه‌که و دواڕۆژی ئه‌و وڵاته بکات.
له هه‌واڵه‌کاندا باس له‌وه ده‌رکرێت که رووسیا له ڕێگای بنکه‌ی سه‌ربازی خۆیه‌وه له ناوچه‌ی حه‌میم ئه‌و وه‌فده‌ی گواستووه‌ته‌وه بۆ دیمه‌شق....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٩:٣٦
News ID: 781300
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی سووریا باس له‌وه ده‌که‌ن که ژماره‌یه‌ک فه‌رمانده‌ی باڵای یه‌کینه‌ی پاراستنی گه‌ل به نوێنه‌رایه‌تی له کوردی سووریا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته له ئێستادا له دیمه‌شقن